زانكۆلاین بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی كارا دەكرێت



 

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانیەوە ڕادەستی وەزیری خوێندنی باڵا كرد و بڕیار درا سیستمی زانكۆلاین لەنزیكترین كاتدا كارا بكرێت.

نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی، كە ژمارەیان (47 هەزار و 629) دەرچووە ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرا بەمەبەستی كاركردن لەسەریان لەچوارچێوەی سیستمی زانكۆلاین بۆ خوێندن لەزانكۆ و پەیمانگەكان.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا بەیاوەری راوێژكاران و بەرێوەبەری گشتییەكانی وەزارەتی پەروەردە، كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی بەرێوەچوو.

وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، لەمڕۆ بەدواوە ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان، كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستەی ئێمە كراون كاریان لەسەر دەكرێت و ئامادەكارییەكان دەست پێدەكرێن بۆ ئەوەی لە زووترین كات یوزەر و پاسوۆرد بۆ دەرچووان دروست بكرێن و ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێنەوە.

جەختیشی كردەوە، كە سیستمی زانكۆلاین لەنزیكترین كاتدا كارا دەكرێت.

لەلایەن خۆشیەوە وەزیری پەروەردە لەپاڵ خستنەڕووی داتاكان و وردەكاری ژمارەی خوێندكاران، ئاماژەی بەسەركەوتنی پڕۆسەی ئەزموونەكانی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكان كرد و ئەو میكانیزمانەی شیكردەوە، كە وەزارەتی پەروەردە بۆ پڕۆسەی ئەزموونە گشتییەكان جێبەجێ كردون.

بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە كۆی داتا و ئامارەكانی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە زانستی و وێژەیی و پیشەیی لەساڵی خوێندنی (2022-2023) خستەڕوو، هاوكات ژمارەی دەرچووانی بەشەكانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەكان و ڕێژەی نمرەی بەدەستهاتوی خوێندكاران خرانەڕوو، بۆ ئەوەش بەشداربووانی كۆبوونەوەكە هەڵسەنگاندێكی وردیان لەبارەی ڕێژەی دەرچووان و میكانیزمی تەرخان كردنی كوررسی خوێندن لەزانكۆ و پەیمانگەكان كرد.

لینكی زانكۆلاین لێرەوە كارادەبێت

 

لەبارەی بەکارهێنانی کارتی فشار لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بەرامبەر عێراق روونکردنەوە دەدرێت
پێشت لەبارەی بەکارهێنانی کارتی فشار لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بەرامبەر عێراق روونکردنەوە دەدرێت
دەست بەسەر 7 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
دواتر دەست بەسەر 7 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
ەیوەندیدار