پۆشینی عەبا لە فەڕەنسا قەدەغەکرا



وەزیری خوێندنی فەرەنسا ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن پۆشینی عەبا قەدەغەکراوە لە خوێندکارە مسوڵمانەکان.

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی موسڵمانان لە فەڕەنسا حکومەت هەوڵدەدات یاساکان لەسەریان توند دەکاتەوە، هەوڵدەدات ئاستەنگی زیاتر بۆ موسڵمانان دروست بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ یاساکانی سەردەمی باڵابوونی کاسۆلیکییەکان لە سەدەی نۆزدەهەم.

فەڕەنسا ساڵی ٢٠٠٤ باڵاپۆشی لە خوێندنگەکانی فەرەنسا قەدەغەکردا، پۆشینی پەچەت لە شوێنە گشتییەکان لە ساڵی ٢٠١٠ قەدەغەکرد و ئەمەش ناڕەزایەتیی ٥ ملیۆن مسوڵمانانی وڵاتەکەی لێکەوتەوە.

گابرێل عەتال، وەزیری خوێندنی فەرەنسا دەربارەی بڕیارە نوێیەکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکرد، ” بە دڵنیاییەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت، چونکە نامانەوێت بەهۆی ئایینەوە جیاکاری لە نێوان خوێندکارەکان ببینین، دەمانەوێت هەمووان وەک یەک بن.”

زنجیرە درامایەکی نێتفلێکس کە خانمێکی کورد ڕۆڵی تیادا دەگێرێت لە پلەی یەکەمدایە
پێشت زنجیرە درامایەکی نێتفلێکس کە خانمێکی کورد ڕۆڵی تیادا دەگێرێت لە پلەی یەکەمدایە
شارەزایەکی کەشناسی: کەشوهەوای ئەمساڵ جیاواز دەبێت و بارانێکی زۆر دەبارێت
دواتر شارەزایەکی کەشناسی: کەشوهەوای ئەمساڵ جیاواز دەبێت و بارانێکی زۆر دەبارێت
ەیوەندیدار