زنجیرە درامایەکی نێتفلێکس کە خانمێکی کورد ڕۆڵی تیادا دەگێرێت لە پلەی یەکەمدایە



خانمە ئەکتەرێکی کورد لە زنجیرە درامایەکدا کە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوکرایەوە لە پلەی یەکەمدایە لە نێو ئەو زنجیرە درامایانەی کە زۆرترین بینەریان لە ئەمریکا هەیە.

زنجیرە دراماکە بە ناوی “ئێرین کارتەر کێیە؟” کە لە 24ی مانگی هەشت لە نێتفلێکس بڵاوکرایەوە و خانمە ئەکتەری کورد ئەڤین ئەحمەد ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

ئەڤین ئەحمەد بە پێی لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ماڵپەڕی IMDb لە ساڵی 1990 لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەدایکبووە. باوکی خەڵکی شاری سلێمانییە و دایکی خەڵکی شاری عەفرینە.

دوای بڵاوبوونەوەی زنجیرەی “ئێرین کارتەر کێیە؟” کە بەرهەمێکی نێتفلێکسە، سەرنجی بینەران و ڕەخنەگرانی لە ئەمریکا و جیهاندا ڕاکێشاوە.

نێتفلێکس ڕۆژانە 10 فیلم و زنجیرە دراما پیشان دەدات کە زۆرترین بینەری هەبووە، دوو ڕۆژە لەسەر یەک زنجیرە درامای کوردی سویدی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

زنجیرە دراماکە باس لە چیرۆکی ژنێکی بەریتانی دەکات کە بە هۆکارێک لەگەڵ کچە بچووکەکەی لە وڵاتەکەی هەڵدێت و بە هیوای ژیانێکی نوێ لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا نیشتەجێ دەبێت. بەڵام کێشە و کۆسپەکانی بەردەمی هەر بەوەوە کۆتاییان نایەت. زنجیرەکە لە 7 ئەڵقە پێکدێت.

ئەڤین ئەحمەد بەر لەم کارەی، ناو و ناوبانگی خۆی لە سوید و دەرەوەی سوید لە ڕێگەی چەند زنجیرە فیلمێلەوە پەیدا کردووە، لەوانە Blue Eyes, The Rain, وSnabba Cash.

سەرچاوە: VOA

لە حەوت ڕۆژدا نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئۆکراینا کوژراون
پێشت لە حەوت ڕۆژدا نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئۆکراینا کوژراون
پۆشینی عەبا لە فەڕەنسا قەدەغەکرا
دواتر پۆشینی عەبا لە فەڕەنسا قەدەغەکرا
ەیوەندیدار