شارەزایەکی کەشناسی: کەشوهەوای ئەمساڵ جیاواز دەبێت و بارانێکی زۆر دەبارێت



ٍشارەزایەکی کەشناسی زانیاری لەسەر کەشوهەوای ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و دەڵێت:”پێشبینی باران بە رێژەی زۆر بەرز لەسەروو تێکرایەکانەوە بۆ سەرجەم ناوچەکان دەکرێت بەرێژەی زیاتریش ناوچەکانی باشوری ھەرێم”.

دەشڵێت:”زۆربەی ھۆکارەکانی پەیوەست بە زۆری بارانبارین لە ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەم کاتەدا ئەرێنین و ئەم سوڕانەش تا کۆتایی وەرزەکە لەبەھاری ٢٠٢٤ ئەخایەنێت، بۆیە کەشی ئەمساڵ جیاواز ئەبێت ئەتوانین بەنزیکی بڵێین شێوەی ٢٠١٥ و ٢٠١٨-٢٠١٩ی ئەبێت بەڵام بە تایبەتمەندی جیاوازترەوە”.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووەم دەریا و زەریاکان گەرم و چالاکن و وزەیەکی زیاتر ئەدەن بە نزمەپاڵەپەستۆکان بۆیە لەسەرەتا و ناوەندی وەرزی پایز و وەرزی بەھاردا وڵاتانی ناوچەکە ھەر لەشامەوە بۆ عێراق ناوچەکە بەدوور نابێت لەشەپۆلی بەھێزی باران و ئەو حاڵەتە ناسەقامگیرییە بەھێزانەی کە ئەبنە ھۆی پشێوی لەبەرگەھەوا و دروستبوونی ھەورە بروسکە بەھێزەکان کە تەرزە و بارانی بەخوڕ و توندیان لێبەرھەم دێت و لەگەڵ دروستبوونی لافاوی خێرادا ئەم دیاردانە زیاتر ھەڵدەکشێن.

راشیگەیاندووە، ھێشتا لەوەرزی ھاوینداین لە وڵاتانی جیاوازی دەوروبەر وەک سعودیە و ولاتانی ئەوروپا زۆر بەدی دەکرێت و دەرەنجامی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەن لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەھەوا و گەرمبوونی بەرچاوی رووی دەریاکان.

پۆشینی عەبا لە فەڕەنسا قەدەغەکرا
پێشت پۆشینی عەبا لە فەڕەنسا قەدەغەکرا
عەلی رەشید: بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاو، ده‌بێت واز له‌ بیرهه‌ڵکه‌ندن بهێنین
دواتر عەلی رەشید: بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاو، ده‌بێت واز له‌ بیرهه‌ڵکه‌ندن بهێنین
ەیوەندیدار