لە بەهێزترین وڵاتانای جیهاندا عێراق پلەی 45 ەمینی گرتووە



پۆلێنی بەهێزترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2023.. ئەمریکا لە پلەی یەکەم و عێراق لە پلەی 45ەمین هات لەسەر ئاستی جیهان

بە گوێرەی پێنوێنی ساڵانەی گۆڤاری “CEOWORLD” بۆ ساڵی 2023 بۆ بەهێزترین وڵاتانی جیهان، ئەمریکا لەسەر ئاستی 142 وڵاتی ناو پۆلێنەکە پێگەی خۆی لە بەرزترین پلە پاراست لە ڕووی هێز و خاوەنی هەژموونی گشتییەوە و عێراقیش لە پلەی 45ەمین هات.

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤارەکە، بەهێزترین وڵاتانی جیهان ئەو وڵاتانەن کە سیاسەتی ئابووریی جیهان پێک دەهێنن و لە ڕێگەی حەوت تایبەتمەندیی سەرەکییەوە زاڵن وەک: “سەقامگیریی سیاسی، هەژموونی ئابووری، بودجەی بەرگری، چەک، هاوپەیمانییە جیهانییەکان، هێزی نەرم و هێزی سەربازی”.

بە گوێرەی پۆلێنەکە هەریەک لە ئەمریکا بە 95.36 خاڵ و چین بە 94.86 خاڵ و ڕووسیا بە 94.81 خاڵ وەک بەهێزترین سێ وڵاتانی جیهان هاتن، دواتر هەریەک لە هیندستان، بەریتانیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، فەڕەنسا و ئیتاڵیا هاتن و لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەشدا هەریەک لە لیبێریا، سۆماڵ، بێنین، بووتان و مۆلدۆڤا هاتن.

 

بانكی ناوەندی وڵاتێك بڕیاری پێدانی مووچەی بە دۆلار ڕاگەیاند
پێشت بانكی ناوەندی وڵاتێك بڕیاری پێدانی مووچەی بە دۆلار ڕاگەیاند
بۆ كاتی تێكردنی بەنزین هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
دواتر بۆ كاتی تێكردنی بەنزین هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
ەیوەندیدار