ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٧ سوودی ناوازەی سیر کە وادەکات گوێ بە بۆنەکەی نەدەیت و بەکاری بهێنیت

خێزان

سیر بە یەکێک لە خۆراکە تەندرووستەکان دادەندرێت و لە کۆندا بۆ چارەسەری تاعون بەکار هاتووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی سیرە کە زۆر بەسوودە:

– سیر بخەرە سەر ئەو ددانەی کە ئازاری هەیە و ئازارەکەی ناهێڵێت، بەڵام ئەمە کێشەکەی چارەسەر ناکات و پێویستە دواتر سەردانی پزیشک بکەیت.

– دەتوانیت ماسکی سیر بدەیت لە ڕووخسارت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، بۆئەوەی پێستەکەی بە جوانی پاک بکاتەوە.

– سیر بکەرە ئاوەوە و بۆماوەی ٣٠ خولەک قاچی تێبکە، ئەوەش وادەکات بۆنی قاچت و هەوکردنەکانی نەمێنێت.

– لەکاتی هەوکردنی گوێ، پارچەیەک سیر بکەرە گوێچکەتەوە.

– کاتێک چقڵێک لەدەستت دەچەقێت، سیری لێبدە و پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر چقڵەکە ڕادەکێشێتە دەرەوە.

– بۆ ئەوەی مێش و مەگەزت لیدووربێت، قاشێک سیر لە ژورەکەت دابنێ، ڕاستە سەرەتا بۆنی هەیە، بەڵام دواتر لەگەڵی ڕادێیت و ئاسایی دەبێت.

– زەیتی سیر بدە لە قژت و بۆماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە پاشان بیشۆرەوە، سوودێکی زۆری بۆ قژت هەیە.

ریکلام

ماڵداری

چەند تاکتیکێک بۆ پاککردنەوەی ماڵ کە کار بۆ خانمان زۆر ئاسان دەکات

خێزان

ماڵێکی خاوێن واتە ژیانێکی تەندروست بۆیە زۆر گرنگە ئاگاداری پێداویستییەکانی ماڵەوە بین و پاک و خاوێنیان بپارێزین بێگومان ئەمەش هەندێک قورسی هەیە و بەڵام بۆ ئاسانکردنی ئەمە کۆمەڵێک ڕێگەی ئاسانمان بۆ هێناون تاقییان بکەنەوە:

-بۆ پاککردنەوەی سنگی قاپ شتنەکەت کەمێک سۆدە بپرژێنە بە سەریدا و دواتر ئاوی لیمۆی بکە بە سەردا و کەمێك بە لیمۆکە سۆدەکە بڵاوبکەرەوە تا بە تەواوی پیسییەکەی دەڕوات و دواتر بە ئاو بیشۆ.


-ئەگەر تەختەی شت وورد کردنەکەت تەختەیە ئەوا بەدڵنیایی میکرۆبی پێوەیە بۆ پاککردنەوەی دەتوانی کەمێک خوێ بکەیتە سەری و بە قاشێک لیمۆ بڵاوی بکەرە و دواتر دایبنێ تا وشک دەبێتەوە.


– دەتەوێت جلەکانت بە باشی پاک ببێتەوە بێ ئەوەی ڕەنگەکەی تێکبچێت، کەمێک بیبەری هاڕاو بکە بە جلەکانتەوە پێش شتنی.

-گەر جلەکەت چەوری بەرکەوتووە و بە ئاسانی لێنابێتەوە کەمێک دەباشیری لێبدە و بیکەرە ناو ئامێری جل شتنەوە دەبینی هیچ ئاسەوارێکی پێوە نەماوە.

-بۆ پاککردنەوە و سپیکردنەوەی پێڵاوی سپی کەمێک مەعجونی ددان بدە لە پێڵاوەکەت و بە فڵچە بڵاوی بکەرەوە و دواتر بە پارچەیەک قوماش بیسڕە ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکەی دەبینی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی منداڵەکەت والێبکەیت بەبێ بەکارهێنانی لێدان بە قسەت بکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ئەوەی منداڵەکەت والێبکەیت بەبێ بەکارهێنانی لێدان بە قسەت بکات:

 

-گرنگە سزایەک هەبێت کە منداڵەکە ببەستێتەوە، بۆنمونە گەر ڕۆژێک ئاقڵ نەبوو، ئەو خواردنەی پێمەدە کە حەزی پێیەتی و بەردەوام با سزایەکی هەبێت و تەنها لەکاتە پێویستەکان بەکاری بهێنە.

 

-دەکرێت کاروبارەکانی ماڵ و ئەرکەکانی سەرشانیان وەک پێشبڕکێ و یاریەک بۆلێبکەیت و بەوجۆرە ئەنجامی بدەن.

 

-گرەوی لەگەڵ بکە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان، ئەم جۆرە تاکتیکە لە تەمەنی ٤ تا ٧ ساڵی زۆر بەسوودە.

 

-دەتوانیت زیاتر لە کارێکی بخەیتە بەردەم بۆ ئەوەی ناچار ببێت یەکێکیان هەڵبژێرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بەم گیراوەیە دەستەکانت هەم سپی هەم ناسک و جوان دەبێت

خێزان

بەو پێیە دەستەکان بەرچاوە و دەبیندرێت، گرنگە کە ئاگاداری بیت و گرنگی پێبدەیت، ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی کاریگەرە بۆ هێشتنەوەی دەستەکانت بە جوانی و سپێتی و ناسکی.

 

پێکهاتەکان:

– ٢ کەوچکەچا هەنگوین

– ٣ کەوچکەچا ئاوی پڕتەقاڵی سرووشتی

– ١ کەوچکەچا شەکر

 

سەرجەم پێکهاتەکان لە دەفرێکدا بەجوانی تێکەڵ بکە، دواتر وەک کرێمێک بیدە لە دەستەکانت و لێبگەڕێ ٢٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بیشۆرەوە و کاریگەریەکەی دەبینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان