وەزیری پەروەردە دوابڕیاری بۆ مووچە و مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگەیاند



 

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مامۆستایانی وانەبێژ دەرناكرێن و ئەوانەی زیادەن دەكرێن بە فەرمانبەر لە دیوان و پەروەردەكان و دۆخی مووچەیان باشتر بووە و دەشڵێت: “وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی داوە بكرێن بە گرێبەست”.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ڤستیڤاڵی كورتە فیلمی پەروەردەی شارباژێڕ ڕایگەیاند؛ پەروەدەی شارباژێر 13 كورتە فیلمی پەروەردەیی ئەنجامداوە زۆربەی كورتە فیلمەكان بە توانی خۆماڵی لەلایەن مامۆستایان و خوێندكارانەوە ئامادەكراون و پەیامە هونەریەكان لەڕووی پەروەردەوە ڕۆڵی زۆریان هەیە بۆنموونە ئەو كورتە فیلمانە پەیوەندار بوون بە (دایك، ئاژەڵ دۆستی، جەنگ) و چەند بابەتێكی تر، كە وادەكات منداڵ سودیان لێ ببینێت و پێویستە ئەم جۆرە چالاكیانە بۆ هەموو پەروەردەكان گشتاندنی پێبكرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی دەوترێت 10 هەزار مامۆستای وانەبێژ زیادەیە هیچ بنەمایەكی نییە و دڵنیایان دەكەینەوە، كە هیچ وانەبێژێك دەرناكرێت و ئەوانەی زیادەن بەشێوەی كاتی وەكو فەرمانبەر دەگوازرێنەوە بۆ دیوان و پەروەردەكانی سنوورەكانیان.

ئاشكراشی كرد، پێشتر دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ زۆر خراپ بوو بەجۆرێك لە ڕۆژانی پشوودا پارەیان بۆ ئەژمار نەدەكرا، مامۆستا هەبووە لە مانگی ئازاردا 16 هەزار دیناری وەرگرتووە، بەڵام ئێستا دۆخیان باشتربووە و نەخشە رێگایەكیان ئامادەكردووە وەزارەتی پەروەردە و دارایی چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە بە وردی لە ڕووی دارایی تاوتوێیان كردووە و ڕەزامەندیان نیشانداوە وانەبێژان بكرێن بە گرێبەست.

جەختیشی كردەوە، جێبەجێكردنی ئەو پێشنیارەش دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی دارایی حكومەتی عێراق كە ئێستا وەكو دەبینن مافە دارایەكانی هەرێم لە بەغداوە نانێردرێن لەكاتێكدا بە پێی داواكارییەكانی بەغدا، حكومەتی هەرێم هەموو ئەركەكانی جێبەجێكردووە و نەوتی ڕادەستكردووە.

 

بۆ كاتی تێكردنی بەنزین هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
پێشت بۆ كاتی تێكردنی بەنزین هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
ناكۆكی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت ئاشكرادەكرێت
دواتر ناكۆكی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت ئاشكرادەكرێت
ەیوەندیدار