زانیاری لەبارەی پشکی هەرێم بڵاوکرایەوە



بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: بە ناردنی ٥٩٨ ملیار دینار لە بەغداوە ڕازی نابن و داوایان کردووە بودجەی تەواوی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەشڵێت، “٥٩٨ ملیار دینار بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات.”

یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە ڕازی نەبن بە ناردنی ٥٩٨ ملیار دینار لە بەغداوە، بەڵکو داوایان کردووە تەواوی بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا حکومەتی ناوەندی لەسەر ناردنی تەواوی بەشە بودجەی هەرێم وەڵامی نەداونەتەوە و حکومەتی هەرێمیش بە ناردنی ٥٩٨ ملیار دینار ڕازی نییە.

دەشڵێت، “٥٩٨ ملیار دینار بە داهاتی ناوخۆشەوە بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات.”

ئەمەش لە کاتێکدایە،گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و بەغدا بۆ ناردنی بەشەبودجە و شیاستەداراییەکانی هەرێم بەردەوامە و بڕیاربوو لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو یەکلایی بکرێتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێککەوتنیان لەو بارەیەوە نییە.

دانیمارک سزای ئەو کەسانە دەدات کە قورئان دەسوتێنن
پێشت دانیمارک سزای ئەو کەسانە دەدات کە قورئان دەسوتێنن
سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
دواتر سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
ەیوەندیدار