پریگۆژین لە 24حوزەیرانەوە مردووە و دوێنێ کارەکتەرەکەی سڕایەوە



یاڤگنی پریگۆژین کە دامەزرێنەرى گروپی ( ڤاگنەر) ە دوێنێ لەڕووداوێکی تەمومژاویدا فڕۆکەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ئەمە لەکاتێکدایە لە 23 حوززەیراندا گورپی ڤاگنەر یاخیبوونی خۆی لە ڤلادیمێر پۆتین ڕاگەیاند، و بەپاڵپشتی چەکدارەکانی بەرەوە مۆسکۆ پێشڕەوەی کرد کە چاودێران وەک کودەتایەک ناویان دەبرد.

پاشان بە نێوەندگیری لۆکاشینکۆی سەرۆکی بێلاڕوسیا ڕێککەوتن لەنێوان مۆسکۆ و ڤاگنەردا کرا، و هێزەکان لە پێشڕەوی کشانەوە، هەر ئەوکات لۆکاشینکۆ بە میدیاکانی ڕووسیای ڕاگەیاند، ڤلادیمێر پۆتین ڕەزامەندی داوە و هەردوولا ڕێکەوتنیان کردووە، و ڤاگنەر لەئێستادا پیشڕەوییەکانی بەرەو مۆسکۆ ڕاگرت و پاشەکشەی هێزەکانی دەستپێکرد.

بەڵام دوێنێ بەفەرمی کارەکتەری سەرەکی ئەم یاخیبوونە لەنێو شانۆی ڕوسیادا  کارەکەی کۆتایی پێهات، ناونیشانی بەردەوامبوونی لێسەندرایەوە.

ئەم سەرنجانە بۆ ئەو کاتە دەگەڕیتەوە، کە پوتن دوای هەڵگەڕانەوەو یاخیبونەکەی دومانگ لەمەوبەری بریگۆژین و گروپی ڤاگنەر وتی:” ئێمە ڕیککەوتین و بڕیارماندا، لەزۆر شت خۆش دەبم، لەخیانەت نەبێت”.

هەرچەندە مۆسکۆ دەیەوێت هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بخاتە ئەستۆی کیێڤ، بەڵام چاودێرانی سیاسی ئەمە وەک سیناریۆیەک دادەنێن و پێیان وایە نوسەری ئەم تاوانە کریملین خۆیەتی.

 

تورکیا هیچ قەرەبوویەک ناداتە عێراق
پێشت تورکیا هیچ قەرەبوویەک ناداتە عێراق
باخچەی منداڵان لە ناو خوێندنگەکان دەکرێتەوە
دواتر باخچەی منداڵان لە ناو خوێندنگەکان دەکرێتەوە
ەیوەندیدار