باخچەی منداڵان لە ناو خوێندنگەکان دەکرێتەوە


وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی کردنەوەی باخچەی منداڵانی لە ناو خوێندنگەکان بڵاوکردەوە، بەو پێیە خوێندنگە بنەڕەتییەکان ڕەزامەندییان هەیە بەڵام بەگوێرەی مەرجەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەبێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، “خوێندنگە بنەڕەتییەکانی تایبەت بە قۆناغی ١-٦ ڕەزامەندی کردنەوەی باخچەی منداڵانیان لەناو بینای خوێندنگەکەیان هەیە، بە مەرجێک شوێنی گونجاو و تایبەتیان هەبێت وەک بینا نەک وەک کابینە.”

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، وەرگرتنی منداڵان بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە باخچە دەبێت، هەمان وانە و مەنهەجی خوێندن لەو باخچانەدا دەوترێنەوە کە لە باخچە حکومییەکانی دیکەدا دەوترێنەوە و لەگەڵ خوێندنگە بنەڕەتییەکەشدا یەک بەڕێوەبەریان دەبێت.

پریگۆژین لە 24حوزەیرانەوە مردووە و دوێنێ کارەکتەرەکەی سڕایەوە
پێشت پریگۆژین لە 24حوزەیرانەوە مردووە و دوێنێ کارەکتەرەکەی سڕایەوە
حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ دەربارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاشکرا دەکات
دواتر حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ دەربارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار