پۆلیسی دارستان: ئاگرەکەی دوکان کۆنترۆڵ کرا



پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ئەو ئاگرەی لە سنووری قەزای دوکان کەوتبووەوە، کۆنترۆڵ کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە شاخی سارا کە دەکەوێتە سنوری قەزای دوکانەوە ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە.

ڕوونیشێکردەوە کە سەرباری ڕەشەبا و سەختی شاخەکە و هەبوونی مین لەبەشێکی ئەو ناوچەیە، بەڵام تیمەکان توانییان بە هاوکاری بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی سارا و گوندی قەمچووغە دوای نزیکەی سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەوەشیخستەڕوو کە نزیکەی پێنج دۆنم زەوی لە پووش و پاوان و داری سروشتی بە هۆی ئاگرەکەوە سووتان.

پۆلیسی دارستان ڕاشیگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.

یاریزانێکی عێراقی دوای گرێبەستێکی لەگەڵ یانەیەکی ئەوروپی بێسەروشوێن بوو
پێشت یاریزانێکی عێراقی دوای گرێبەستێکی لەگەڵ یانەیەکی ئەوروپی بێسەروشوێن بوو
دەرمانی دژە شێرپەنجە بەرهەم دەهێنرێت
دواتر دەرمانی دژە شێرپەنجە بەرهەم دەهێنرێت
ەیوەندیدار