دوابڕیار بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان درا



وەزارەتی بازرگانی عێراق ماوەی نوێکردنەوەی پسووڵەی بەشەخۆراکی هاووڵاتیانی دیاریکرد و بریكارێكی خۆراكیش دەڵێت: “بۆ كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك هەر خێزانێك بڕی 1500 دیناری لێ‌ وەردەگیرێ”.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەیەكی کاتیی داناوە بۆ درێژکردنەوەی كاتی نوێکردنەوەی کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراکی بۆ ٤٥ ڕۆژ بە مەبەستی ئەوەی دەرفەت بدرێت بە هەموو کەسێک بۆ نوێکردنەوەی”.

بریكارێكی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستتادا ئامادەكارییەكان دەستیان پێ‌ كردووە بۆ گۆڕینی سپووڵەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لە كاغەزەوە بۆ كاری ئەلیكترۆنی بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق.

ڕاشیگەیاند، هەر خێزانێك بۆ دەرهێنانی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك بڕی 1500 دیناری لێ‌ وەردەگیرێت.

بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق و لەژێر سەرپەرشتی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی، بڕیار دراوە پسووڵەی بەشەخۆراك لە كاغەزەوە بگۆڕدرێت بۆ كارتی ئەلیكترۆنی هاوشێوەی كارتی نیشتمانی، كە هەموو زانیارییەكانی خێزانەكەی تێدا تۆمار دەكرێت و بەهۆیەوە كەسانی مردوو لەگەڵ ئەوانەی بەشەخۆراك وەرناگرن یان لە دەرەوەی وڵاتن جیادەكرێنەوە.

بانكی ناوەندی نرخی فرۆشتنی دۆلاری كەم كردەوە
پێشت بانكی ناوەندی نرخی فرۆشتنی دۆلاری كەم كردەوە
هیندستان گەشتە سەر مانگ و چووە مێژووەوە
دواتر هیندستان گەشتە سەر مانگ و چووە مێژووەوە
ەیوەندیدار