ئەو هێلکەیەی دەهێنرێتە عێراقەوە هۆکارە بۆ شێرپەنجە



وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو هێلکەیە دەکەن کە هەناردەی عێراق و تایوانی دەکەن، ئەوەش بەهۆی هەبوون و دۆزینەوەی دژە زیندەی ناسراو بە “نیترۆفوران” تێیدا کە دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا ئاشکرای کردووە، وەزارەتەکەیان کۆنترۆڵ و ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ هەناردەکردنی هێلکە، بەهۆی ئەوەی فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە ئەم ماددەیەیان تێدایە زیاتر لە ٢٠ ساڵە قەدەغەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، “وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا و لایەنی تەکنیکی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتەکە دەکەن، بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ، پیشەسازیی هێلکەی تورکیا لە دامەزراوەی مۆدێرن بەرهەمدەهێنرێت، کە لە سێ بەهێزترین هەناردەکارانن.

دەشڵێت، “سەرمانسوڕما کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک دژە زیندەی “نایترۆفوران” کە قەدەغەکرابوون لە تورکیا لە بڕێک هێلکەدا بینرا کە هەناردە کرابوون”.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی
پێشت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی
لەدایکبوونی زەڕافەیەک بە تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەر
دواتر لەدایکبوونی زەڕافەیەک بە تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەر
ەیوەندیدار