وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی بەنزینی موحەسەن زیاد دەکات



دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆ و هەواڵە ناڕاستەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن هەندێک لاپەڕەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە بەنزین لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ڕووی لە کەمی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا عاسم جیهاد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە دابینکردنی بڕێکی زیاتر لە بەنزین بۆ وێستگە حکومییەکانی بەنزین دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، گرتنەبەری ئەم ڕێکارە بۆ زیادکردنی بەنزین بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خواستێکی زیاتری هاوڵاتیانە لەسەر بەکارهێنانی بەنزین.

هەورە بروسکە ئاگری لە چەند گوندێکی پێنجوێن بەردا
پێشت هەورە بروسکە ئاگری لە چەند گوندێکی پێنجوێن بەردا
کارتە سوورەکەی ئەلیستەر هەڵوەشێندرایەوە
دواتر کارتە سوورەکەی ئەلیستەر هەڵوەشێندرایەوە
ەیوەندیدار