دوای لێدوانەکەی ئەردۆغان نرخی لیرە زیاتر دابەزی



دوای لێدوانەکەی سەرۆکی تورکیا سەبارەت بەوەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەی کاتییە، نرخی لیرە زیاتر دابەزی.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەیدا کاتییە و حکومەتەکەی دەربارەی گرتنەبەری هەندێك ڕێکار بۆ کەمکردنەوەی خەرجی گوزەرانی هاووڵاتییان گفتوگۆ دەکات.

لێدوانەکەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە مانگی تەموزی ڕابردوو ڕێژەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتە 47.8٪ و پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ  بگاتە 60٪، هۆکارەکەشی بۆ زیادکردنی باج و دابەزینی بەهای لیرە دەگەڕێتەوە.

سەرباری لێدوانەکەی ئەردۆغان بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ، بەڵام دابەزینی بەهای دراوی ئەو وڵاتە بەردەوامە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بە دوو هەزار و 720 لیرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە بەغدا و سەردانی هەولێریش دەکات
پێشت وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە بەغدا و سەردانی هەولێریش دەکات
لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا خوێندکارێک لە بەغدا منداڵی بوو
دواتر لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا خوێندکارێک لە بەغدا منداڵی بوو
ەیوەندیدار