لە هۆڵی تاقیکردنەوەدا خوێندکارێک لە بەغدا منداڵی بوو



لە یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدا خوێندکارێک منداڵی بوو.

کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری پەروەردەی سێی ڕەسافە لە بەغدا خوێندکارێک کە سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خولی دووەم بووە منداڵی بووە.

سەرەڕای پیرۆزباییکردن لە دایکی منداڵەکە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروردە سوپاسی مامۆستایانی هۆڵی تاقیکردنەوەکەی کردووە، کە هاوکاریی دایکەکەیان کردووە لە کاتی لەدایکبوونی منداڵەکەیدا.

دوای لێدوانەکەی ئەردۆغان نرخی لیرە زیاتر دابەزی
پێشت دوای لێدوانەکەی ئەردۆغان نرخی لیرە زیاتر دابەزی
وەزیری نەوتی عێراق لە تورکیایە و نرخی نەوت دابەزی
دواتر وەزیری نەوتی عێراق لە تورکیایە و نرخی نەوت دابەزی
ەیوەندیدار