عێراق پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دیاریكرد



 

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێم كوردستان ناوەڕۆكی دوا پەیامی بەغدا بۆ شاندی هەرێم ئاشكرا دەكات و دەڵێت: بەغداد سوورە لەسەر ناردنی 598 ملیار دیناری مووچە.

سەرچاوەیەكی حكومەتی هەرێم بۆ (كەی ئێن ئێن) ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی حكومەتی ناوەندی بە شاندی هەرێمیان ڕاگەیاندووە، لە كۆی گشتی خەرجی هەموو پارێزگاكانی عێراق، مافی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاری دەكەین، واتا كاتێك بودجەی حاكیمە و بودجەی سەرۆكایەتییەكانی لێ دەردەكەن، ئەوەی دەمێنیتەوە بۆ پشكی هەرێم 598 ملیار دینارە.

ڕاشیگەیاندووە، شاندی حكومەتی ناوەند بە شاندی هەرێمیان وتووە، دەبێت لەسەدا 100ی داهاتی نانەوتیان ڕادەست بكەن و ئەوانیش 50 لەسەدی داهاتی گومرگەكانیان بۆ دەگەڕێننەوە.

وەك سەرچاوەكە وتویەتی، “ئەگەر هاوشێوەی مانگی ڕابردو 598 ملیار دینار لە بەغدادەوە بۆ هەرێم بێت، ئەوا 321 ملیار دینار كورتهێنان دەبێت”.

سەرەڕای جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە، بەڵام تاوەكو ئێستا پشكی بودجەی هەرێم لە بەغداوە ڕەوانە نەكراوە و مانگانە بڕی نزیكەی 600 ملیار بۆ مووچە دەدرێتە هەرێم و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، كە زیاتر لە 300 ملیار دینار خەمڵێنراوە بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.

بارزانی: حكومەت هی خۆتانە و موڵكی گەلە
پێشت بارزانی: حكومەت هی خۆتانە و موڵكی گەلە
نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دواتر نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
ەیوەندیدار