ئەمریکا هۆشداری بەحکومەتی هەرێم دەدات



ئەمریکا لەتازەترین هۆشداریدا دەڵێت”ئەگەر هێزەکانتان یەک نەخەن ناتوانین لە پاڵپشتییەکانمان بەردەوام بین”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی ئابی 2023، مات مەکفارلەین، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە هەندێ خاڵی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بەجێ هێناوە، “بەڵام نەبوونی وەزیری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزراوەکەی لاواز کردووە و پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی وەستاندووە.”

 

فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەڵێت، دوای هەڵسەنگاندنەکانمان بۆ مانگی پێشوو لەبارەی چاکسازییەکان”ئێمە راگەیێندراوێکمان بڵاوکردەوە و تێیدا بێهیوایی خۆمان دەربڕی لەئاست هەولەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

 

مەکفارلەین دەشڵێت، هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ دەربڕینی نیازپاکی و پابەندییەکانیان، وەزیرێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بکەن.

 

هاوکات، هۆشداریش دەدات لەوەی، “ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەتوانێت چاکسازییەکان و پابەندییەکانی خۆی بەگوێرەی یاداشتنامەکە جێبەجێ بکات، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناتوانێت لە هاوکارییە سەربازی و دەرایی و ئەمنییەکان بەردەوام بێت.”

 

پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان ئەنجامدا
پێشت پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان ئەنجامدا
یەکێتی کاتی بەستنی کۆنگرەی دیاریکرد
دواتر یەکێتی کاتی بەستنی کۆنگرەی دیاریکرد
ەیوەندیدار