یەکێتی کاتی بەستنی کۆنگرەی دیاریکرد



ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک ئەنجامدرا، تەوەرە سیاسییەکان، کاری رێکخراوەیی و ئۆرگانەکان و ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی گفتوگۆی چڕ و بەرپرسانەی لەبارەوەکرا، و سەرۆکی یەکێتی وادەی کۆنگرەی یەکێتی دیاریکرد کە رۆژی 27/9/2023 دەبێت.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی دەربارەی کۆی کێشە سیاسییەکان بەرچاوڕوونیدا و رایگەیاند، یەکێتی لەسەر هێڵە نیشتمانی و کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەردەوامە، هەروەها جیاکردنەوەی دۆسیەی ململانێی سیاسیی لایەنەکان و نێوان هەرێم و بەغداد لەپێشینەی کارەکانمانە، و ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان لای یەکێتی، هێڵی سوورە و بەهەمووشێوەیەک داکۆکی لێدەکەین.

بافڵ تاڵەبانی هەڵوەستەی لەسەر پەیوەندییە گەشەسەندووەکانی یەکێتی لەسەر ئاستی کوردستان، عیراق و نێودەوڵەتی کرد و ئەوەشی بۆ یەک هەڵوێستی و یەکبڕیاریی سەرکردایەتی یەکێتی گەڕاندەوە، هەروەها دەستخۆشی لە هەڤاڵان کرد و جەختی لە پاراستنی ئەو پرەنسیپە گرنگە کردەوە و رایگەیاند، ستراتیژی نەگۆڕمان لەخزمەتی گەلەکەماندایە و کەرکوکیش کە بەشێکە لە جەستەی یەکێتی، وەک قودسی کوردستان دەمێنێتەوە و پارێزگاری لە گیانی پێکەوەژیان دەکەین.

 

 

ئەمریکا هۆشداری بەحکومەتی هەرێم دەدات
پێشت ئەمریکا هۆشداری بەحکومەتی هەرێم دەدات
بارزانی: پارتی بە دەنگی خەڵك هاتووە
دواتر بارزانی: پارتی بە دەنگی خەڵك هاتووە
ەیوەندیدار