پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان ئەنجامدا



ئەمڕۆ ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣، لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ھاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچەی (قەرەحەسەن – لەیلان) ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە دوو قۆڵەوە بوو، قۆڵی یەکەم بە بەشداری سەرجەم یەکەکانی لیوای ٢٢ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون و گوندەکانی (جەوەڵ بۆر، چەمی زەنگەنە، قشڵاخی کۆن، خدر بەگ) و جوگرافیای سنورەکەیان کێوماڵ کرد.

وەزارەتەکە دەشڵێت، قۆڵی دووەم، ھێزەکانی لیوای٣١ـی فرقەی/٨ی سوپای عێراق لە بەنداوی شیرینەوە بە ئاڕاستەی (بەرزاییەکانی جەوەڵ بۆر، بەرەو ڕێگای سەرەکی کەرکوک – سلێمانی) کێوماڵی ناوچەکەیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە، بۆ ماوەی حەوت سەعات بەردەوام بوو، تیایدا تەواوی ناوچەی دیاریکراو کێوماڵ کرا، کە گومان دەکرا تیرۆریستانی داعش وەک راڕەوێک ئەو ناوچەیە بەکار بھێنن.

 

بۆیەكەمجار دواناوه‌ندی لە شارەدێیەكی شارباژێڕ ده‌کرێته‌وه‌
پێشت بۆیەكەمجار دواناوه‌ندی لە شارەدێیەكی شارباژێڕ ده‌کرێته‌وه‌
ئەمریکا هۆشداری بەحکومەتی هەرێم دەدات
دواتر ئەمریکا هۆشداری بەحکومەتی هەرێم دەدات
ەیوەندیدار