لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا خۆپیشاندان دەکرێت



مامۆستایانی وانەبێژ بە مەبەستی دامەزراندنیان بە شێوەی هەمیشەیی دەچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر و خۆپیشاندان دەکەن.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر ئەنجام دەدەن.

ڕاشیگەیاند، (ئەمڕۆ) ڕۆژی سوربوونە لەسەر داواکردنی مافی سەرەتایی خۆت، بۆیە دڵنیابن مامۆستایانی وانەبێژ بێدەنگی و بێ هەڵوێستیتان هۆکاری مانەوەمانە بە وانەبێژی.

زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان هەیە و ماوەی چەند ساڵێكە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، ئەوانیش دەست بە بایكۆت و خۆپیشاندان دەكەن و داوای دامەزراندن دەكەن، بەڵام تا ئێستا دانەمەزرێنراون نە بە گرێبەست و نە بە هەمیشەیی، لە كاتێكدای ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی ڕێنماییەكی دەركرد بۆ ڕێكخستن و زیادكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.

 

سەعدی پیرە هۆشداری دەدات لە دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی
پێشت سەعدی پیرە هۆشداری دەدات لە دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی
وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵێکی ساوا لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی رونکردنەوە دەدات
دواتر وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵێکی ساوا لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی رونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار