وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵێکی ساوا لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی رونکردنەوە دەدات



وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە پێشێلکردنی مافی منداڵێکی تازەلەدایکبوو دەکەین لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢و ڕێنمایی جێبەجێکردنی مافی نەخۆش ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٢، وەزارەتی تەندروستی لە سەر بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە تێیدا مافی منداڵێكی تازە لە دایكبوو لە یەكێك لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان پێشیل دەكرێت، بە دواداچوون و لێكۆڵینەوە دەكات، تیمەكانی پشكنین و بەدواداچوون ڕادەسپێردرێت بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر نەخۆشخانەکە و ئەو کەسانەی ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە بوونی هەر دیاردەیەكی نا تەندروست یان سكاڵا، دەتوانن لە ڕێگەی سندوقەكانی سكاڵا و هێڵە گەرمەكانەوە ئاگادارمان بكەنەوە و دڵنیایش دەداتە هاووڵاتیان کەوا بەردەوام دەبێت لە پشكنین و بەدواداچوونی خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی بۆ ڕێگەگرتن لە سەرپێچی و کەمتەرخەمی و پێشیلکردنی مافی نەخۆش.

ئەوە لە کاتێکدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە یەکێک لە نەخۆشخانە تیابەتەکان بڵاوبووەتەوە کە چەند کارمەندێکی تەندروستی ئازاری منداڵێکی ساوا دەدەن و بە زەویدا دەکێشن.

لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا خۆپیشاندان دەکرێت
پێشت لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا خۆپیشاندان دەکرێت
وەزیری پەروەردە: شێوازی خوێندن دەگۆڕین
دواتر وەزیری پەروەردە: شێوازی خوێندن دەگۆڕین
ەیوەندیدار