ترەمپ هۆشداری لەبارەی دۆلار دەدات



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی، ئاماژەی بەوەدا، کە لەدەستدانی هەژموونی جیهانی دۆلار زیاتر دەبێت لە لەدەستدانی هەر شەڕێک و دەشڵێت: وڵاتەکەمان دەچێتە دۆزەخەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکس بزنس) ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزی ئەمریکا سەبارەت بە دراوەکەی کە دۆلارە لە کەمبوونەوەدایە و دەشڵێت: “من تەنها باسی بەهای دراوەکەمان ناکەم، باس لە قەبارەی دراوەکەمان دەکەم، کە لە سەرانسەری جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “کاتێک سەیری فڕۆکەخانەکانمان دەکەیت، دەروازەکانی وێستگەکانمان، ڕێگا خراپەكان، شەقامە تێكشكاوەكانمان و هەموو شتێکی تر، ئێمە لە وڵاتێکی جیهانی سێیەم دەچین”.

وتیشی، “ئێمە شتێکی زۆر بەهێزمان هەیە، ئەویش دۆلارە، بەڵام ئاوڕێک بدەنەوە، کە ئێستا چی ڕوودەدات لەگەڵ وڵاتانی دیکە، کە مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن و دەزانن چین دەیەوێت بە دراوی یوان جێگەی بگرێتەوە و ئەمەش لە کاتێکدا لە ئێستادا خەڵک بیر لەم بابەتە دەکەنەوە”.

بەڤیدیۆ؛ ئاگر لە كۆرۆمۆر كەوتەوە
پێشت بەڤیدیۆ؛ ئاگر لە كۆرۆمۆر كەوتەوە
بانكێكی عێراقی بۆ كردنەوەی هەژماری مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر بانكێكی عێراقی بۆ كردنەوەی هەژماری مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار