به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌ پۆسته‌كه‌ی لابرا



ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌پێی نووسراوێکی فەرمی د. سه‌باح هه‌ورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بڕیار دراوە بە لە کار لابردنی د. ئومێد عه‌لی له‌ پۆسته‌كه‌ی، وەک به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی.

لەبەشێکی دیکەی نووسراوەکەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەکراوە، د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی سەرپەرشتیاریی نەخۆشخانەکە دەگرێتە ئەستۆ، تا ئەو کاتەی بەڕێوەبەرێکی دیکە بۆ نەخۆشخانەکە دیاری دەکرێت.

بە پێی ئەو بڕیارە کارگێڕییەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئێستا د. ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ پۆسته‌كه‌ی نه‌ماوه‌.

بەهای دۆلار لە بەرزیدا جێگیربووە
پێشت بەهای دۆلار لە بەرزیدا جێگیربووە
کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا
دواتر کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا
ەیوەندیدار