کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

  • 2,189 بینین

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ له‌ناو ئوتۆمبێلێكدا دزی‌ بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە بڕی‌ پێنج ملیۆن دینار و كۆمپیوته‌رێك‌ و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ له‌ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یدا لێ دزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، م، ق لەدایكبووی 1980) كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌ پۆسته‌كه‌ی لابرا
پێشت به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌ پۆسته‌كه‌ی لابرا
سلێمانی؛ تەرمی ژنێك لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
دواتر سلێمانی؛ تەرمی ژنێك لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
پەیوەندیدار