دوو کەس دەستگیرکران کە ماتۆڕی بەلەم و کارتی مۆبایلیان دزیبوو



پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای دووکان کەسێک لەسەر دزینی ماتۆڕی بەلەم و کەسێکی دیکەش لەسەر دزینی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە ماتۆڕی بەلەمەکەی لێ دزرابوو، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت. هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ماتۆڕە دزراوەکەدا.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، کەسێکی دیکە، کە کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایلی لە چەند مارکێتێک بردبوو، دەستگیر کرا.

پۆلیس دەشڵێت: ئیستا تۆمەتبارەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەنزینی ٧٥٠ دیناری لەم بەنزینخانانە دابەشدەکرێت
پێشت بەنزینی ٧٥٠ دیناری لەم بەنزینخانانە دابەشدەکرێت
ڕاوێژكارێكی یاسایی: زیادكردنی پارەی كارەبا لەدەسەڵاتی حكومەتی كاربەڕێكەر نییە
دواتر ڕاوێژكارێكی یاسایی: زیادكردنی پارەی كارەبا لەدەسەڵاتی حكومەتی كاربەڕێكەر نییە
ەیوەندیدار