نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ئۆکراین کوژران



کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرایکردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە نزیکەی ١٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ئۆکراین کوژراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا کوژرانی ٩ هەزار و ٤٤٤ هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی ١٦ هەزار و ٩٤٠ کەس لە سەرەتای شەڕەوە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ پشتڕاست کراوەتەوە، بە گشتی ٥٠٠ منداڵ کوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێدەچێت ژمارە ڕاستەقینەکان لەوە زیاتربن، چونکە داتای زۆرێک لە ناوچەکان لەبەردەستدا نییە، بە تایبەتی بۆ شارەکانی وەک ماریۆپۆل، لیسیشانسک و سیڤێرۆدۆنێتسک، کە دوای ماوەیەکی زۆر لە شەڕێکی سەخت لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا داگیرکرابوون و دەستکەوتنی داتاکان تێیدا قورسە.

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخات کە لە مانگەکانی یەکەمی شەڕەکەدا زیاتر خەڵکی مەدەنی کوژراون، لە کیێڤ ترسی ئەوە هەیە کە ڕەنگە هەزاران یان دەیان هەزار ئۆکراینی زیاتر لەوەی کە بە فەرمی تۆمارکراوە کوژرابن.

لە بەهار و هاوینی ساڵی ٢٠٢٣ مانگانە لە نێوان ١٧٠ بۆ ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی دەکوژرێن.

لەبەرامبەر پێشڕەویی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەی خارکیڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، سوپای ئۆکرانیا هێزی یەدەگی گواستەوە بۆ کۆبیانسک لە ناوچەی خارکیڤ، کە ئۆکراینییەکان ساڵی ڕابردوو ڕزگاریان کرد.

دڵشکان لەڕووی زانستییەوە ڕاستە
پێشت دڵشکان لەڕووی زانستییەوە ڕاستە
بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری کەمکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری کەمکردەوە
ەیوەندیدار