شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوەو دەڵێت: لە سبەینێوە هاتوچۆکردن لە شەقامی قلیاسان بەرەو شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە كە هاتوچۆکردن لە شەقامی قلیاسان بەرەو شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە دادەخرێت لە رێكەوتی (٢٠٢٣/٨/١٦) لە سەعات حەوتی سەرلەبەیانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری.

شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.

شارەزایەکی کەشناسی: ئەمساڵ بارانێکی زۆر دەبارێت و ساڵێکی تەواو نموونەیی دەبێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: ئەمساڵ بارانێکی زۆر دەبارێت و ساڵێکی تەواو نموونەیی دەبێت
بانکی ناوەندی هەرێم: ئەو ئۆتۆمبێلەی پارەی تێدابوو وەرگەڕا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە
دواتر بانکی ناوەندی هەرێم: ئەو ئۆتۆمبێلەی پارەی تێدابوو وەرگەڕا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە
ەیوەندیدار