ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولیر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بازرگانی ماددەی هۆشبەر و بەکارهێنەریشی بووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکار هێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد و دەڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنی لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر، هەوڵی دا بە ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست هێزەکانمان هەڵبێت و بۆ خۆ دەربازکردن، خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکەدا کێشا، بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە ڕێگری لێ کراو دەستگیر کرا.
لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و ئامێری پێوانەکردن و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا گیرا.
بانکی ناوەندی هەرێم: ئەو ئۆتۆمبێلەی پارەی تێدابوو وەرگەڕا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە
پێشت بانکی ناوەندی هەرێم: ئەو ئۆتۆمبێلەی پارەی تێدابوو وەرگەڕا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە
ئاگر لە بەرزاییەكانی پشتی هەواری شار كەوتەوە
دواتر ئاگر لە بەرزاییەكانی پشتی هەواری شار كەوتەوە
ەیوەندیدار