ئۆتۆمبێلێکی پارەگواستنەوە لەکەرکوک وەرگەڕا



ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە پارەی بۆ پارێزگای سلێمانی دەگواستەوە لە نزیک بازگەی چیمەن لە شاری کەرکوک وەرگەڕا و دووسەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە سەر بە وەزارەتی دارایی عێراقە و پارەی لە بانکی ناوەندییەوە بۆ پارێزگای سلێمانی دەگواستەوە، ئۆتۆمبیلەکە بە جۆرێک دروستکراوە کە ناتوانرێت تێکبشکێنرێت و تەنها کارمەندەکانی بانکی ناوەندی دەتوانن بیکەنەوە.

لە ئێستادا هێزیكی ئەمنی چاودێری ئۆتۆمبیلە وەرگەڕاوەکەدەکات و  هاتووچۆی دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکەیان قەدەغەکردووە، تائەوکاتەی کارمەندانی بانکی ناوەندی دەگەن و پارەی نێو ئۆتۆمبێلەکە دەردەهێنن.

 

قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەسەركردەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەسەركردەوە
ڕێباز حەملان: ئیرادەی بەھێزی پارتی بە شا و سەدام نەشكا
دواتر ڕێباز حەملان: ئیرادەی بەھێزی پارتی بە شا و سەدام نەشكا
ەیوەندیدار