فەرمانی دەستگیرکردنی وەزیری پێشووی دارایی و ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران بڵاوکرایەوە



فەرمانی دەستگیرکردنی وەزیری پێشووی دارایی و ژمارەیەك بەرپرسی دیکەی کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی بڵاوکرایەوە کە لە دۆسیەی دزیی سەدەدا تۆمەتبارکراون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی بڵاوکردەوە.

عەلاوی لەگەڵ رائید جوحی بەڕێوەبەری نووسینگەی کازمی، موشریق عەباس ڕاوێژکاری سیاسی و ئەحمەد نەجاد سکرتێری تایبەتی کازمی لە دۆسیەی دزیی سەدەدا تۆمەتبارکراون.

لە دواین مانگەکانی کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمیدا نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دیار نەما کە دواتر بە دزیی سەدە ناسرا.

 

تەرمی مێرمنداڵێك بە جلوبەرگی زستانەوە دۆزرایەوە
پێشت تەرمی مێرمنداڵێك بە جلوبەرگی زستانەوە دۆزرایەوە
“بەردەم سینەماکانیان حەز لێیە بۆ لەفەخواردن نەک بۆ فیلم بینین”
دواتر “بەردەم سینەماکانیان حەز لێیە بۆ لەفەخواردن نەک بۆ فیلم بینین”
پەیوەندیدار