“بەردەم سینەماکانیان حەز لێیە بۆ لەفەخواردن نەک بۆ فیلم بینین”



سەروەر محێدین- سینەماکار

“Cinema will always have an important role to play in society”

سینەما هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کۆمەڵگادا

ئەم ڕستەیەی سەرەوە کۆمەڵگا دواکەوتووەکان ناگرێتەوە، وەک ئێمە.

هۆکارەکە سەرەکەییەکەشی خودی بەناو ڕۆشنبیر و هۆنەرمەند و ئەو بەناو سینەماکارانەن کە بەردەم سینەماکانیان حەز لێیە بۆ لەفەخواردن نەک بۆ ناو هۆڵەکان و فیلم بینین.

سەرشەقامەکان پڕن لە نوسەر و موسەر و فشەکەریزم .. سۆشیال مێدیایان پڕکردووە لە قسەی زل .. هونەرمەندی هەرزان، چالاکەوانی تەمەڵ، دیندارانی دەمپیس.

نمایشکارەکانی ئێرە و ئەوێ سواڵکەرانی ئەتێنشن!

بە فیلمێکی یەک کاتژمێری هەناسەیان سوارئەبێ

پێیان بڵێ دواین فیلم کامە بوو بینیت، ئەڵێ ئیمتحانم ئەکەی ؟!

بەڵێ تۆ و زۆری کە هەن ئەبێ پەروەردەبکرێنەوە، چونکە ئاستەمە مرۆڤگەڵێکی ئاوا بەخۆیاندا بچنەوە.

هیچ قەیرانێک هێندەی قەیرانی عەقڵ و هۆشیاری ترسناک نیە، مرۆڤ و کۆمەڵگا لەناودەبا.

 

فەرمانی دەستگیرکردنی وەزیری پێشووی دارایی و ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران بڵاوکرایەوە
پێشت فەرمانی دەستگیرکردنی وەزیری پێشووی دارایی و ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران بڵاوکرایەوە
وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات
دواتر وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات
ەیوەندیدار