شارەوانی: زەویەکی ڕوکنمان لە هەڵەبجە فرۆشت بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی شارەکە



لە داهاتی فرۆشتنی زەوییەکی ڕوکن، ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە نۆژەن دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گوژمەی 84 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕی هەڵەبجە تا فولكەی عومەر خاوەر خەرج دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی تا فولكەی عومەری خاوەر فەرمانی وەزاری بۆ دەركراوە.

شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێردرێت
پێشت شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێردرێت
پۆلیسی سلێمانی بە هاوکاری پۆلیسی شەقڵاوە تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد
دواتر پۆلیسی سلێمانی بە هاوکاری پۆلیسی شەقڵاوە تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد
ەیوەندیدار