لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ روونکردنەوە دەدرێت



بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە سبەینێ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران دێت و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتیی دارایی و ئابوری دەڵێت:دابەشکردنی مووچە دواناخرێت و پارەی پێویست لەبەردەستدایە”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: هیچ كێشەیەك لەئارادانییە، پارەی پێویست لەبەردەستدایە و سبەی وەك رۆژانی رابردوو مووچەی وەزارەت و ئەو فەرمانگانەی ماون دابەشدەكرێت”.

بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی، بڕیارە سبەینێ سێشەممە بە دابەشكردنی مووچەی پێنج وەزارەت، سێ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش کۆتایی پێ بێت.

ئاسایشی هەولێر: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە کاتی دەستگیرکردنیدا هەوڵی هەڵهاتنی دا
پێشت ئاسایشی هەولێر: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە کاتی دەستگیرکردنیدا هەوڵی هەڵهاتنی دا
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تیرۆرستی راگەیاند
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تیرۆرستی راگەیاند
ەیوەندیدار