نرخی زێڕ دابەزی



بە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە ئاستی جیهاندا، نرخی زێڕ دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ دابەزی و یەك ئۆنسە بە هەزار و 911 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە سەرەتای مانگی تەموزی ڕابردووەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەو شێوەیە دابەزێت.

دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی کوردستانیش دروست کردووە و نرخی کانزا زەردەکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 365 هەزار دینار

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 424 هەزار دینار

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 444 هەزار دینار.

 

ئاستی ئاوی ژێر زەوی سنووری سلێمانی کەمی کردووە
پێشت ئاستی ئاوی ژێر زەوی سنووری سلێمانی کەمی کردووە
عێراق یەکێک لە باشترین وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوتە
دواتر عێراق یەکێک لە باشترین وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوتە
ەیوەندیدار