ئاستی ئاوی ژێر زەوی سنووری سلێمانی کەمی کردووە



عەباس عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی ڕایگەیاند ئاستی ئاوی ژێر زەوی سنووری سلێمانی کەمی کردووە، بەڵام مەترسی دروست نەکردووە پێویستەییەکان زیاتر بووە و پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی بەراورد بە پێشتر کەمی کردووە. وتیشی کەشوهەوا گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەرهاتووە، بەتایبەتی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تا ئێستا ناوچەکانی کوردستان نەگەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی لە مەترسییدا بێت.

بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ژێر زەوی ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا نزیکەی هەزار و ٥٠٠ بۆ هەزار و ٦٠٠ ئامێری هەڵکەندنی بیری نایاساییان دەستبەسەردا گرتووە و ڕۆژانە کێشەیان بۆ دروست دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵکەندنی بیری نایاسایی.

سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی هەریەک لە پارێزگای سلێمانی، سنووری کارگێڕی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی، باسی لە وردەکاری ئاوی ژێر زەوی سنوورەکە و ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم ئەو سامانە کرد کە بەهۆی ئەوەی ئاوی سەر زەوی بەشی پێویستی مرۆڤ ناکات چ لە ڕووی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ و کەرتی تایبەت، پێویستییەکان زیاتر بووە، بۆیە قەبارەی ئاوی ژێر زەوی کەمبووەتەوە لە سنوورەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی کەمبووەتەوە لە چاو جاراندا.

سەبارەت بە سوودی بەنداوەکان بۆ ئاوی ژێر زەوی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی باسی لەوە کرد کە بەنداوەکان لە شوێنی دیاری خۆیاندا دەبنە هۆی پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و بەشێکی حەوزە لاوەکییەکە سوودی لێوەردەگرێت بۆ پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی لەو سنوورە. لەبەرئەوە بەنداوەکان بوونیان زۆر باشە.

لەبارەی لێدانی بیر و کاریگەرییان لەسەر ئاستی ئاوی ژێر زەوی، عەباس عەلی ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد بیرە یاساییەکان کێشە دروست ناکەن، چونکە بەپێی ڕێنماییەکان بیرەکە دیاری کراوە و لێدراوە، کە ئایا حەوزی ئاویەکە پاراوبووەتەوە یان نا، لەسەر ئەوە کاری لەسەر دەکرێت ئینجا لێدەدرێت، وتیشی پێویستە هاوڵاتیان بزانن بیری سوری و ئەو بیرە نایاساییانەی لێیدەدەن بۆ ماوەیەکی کاتی سوودیان پێ دەگەیەنێت و دواتر وشک دەکەن بۆیە پارەی خۆیان بەفیڕۆ نەدەن باشترە.

بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە
پێشت بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە
نرخی زێڕ دابەزی
دواتر نرخی زێڕ دابەزی
ەیوەندیدار