٦٩٢ هەزار گەشتیار بە کەشتی گەشتیاریی چوونەتە تورکیا



تورکیا لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێشوازی لە ٦٩٢ هەزار گەشتیار کرد کە بە کەشتی گەشتیاری گەیشتوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتیاری دەریایی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا ئاماری مانگی تەمموزی تایبەت بە کەشتییە گەشتیارییەکان و ژمارەی سەرنشینەکانی بڵاوکردەوە.

ژمارەی ئەو کەشتییە گەشتیاریانەی لە مانگی تەمموزدا دێنە بەندەرەکانی تورکیا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪٢٨.٣ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٥٤ کەشتی، هاوکات ژمارەی سەرنشینانی ناو کەشتییەکە گەیشتووەتە نزیکەی ٢٠٩ هەزار کەشتی کە بە ڕێژەی ٪٧٢.٦ زیادیکردووە.

ژمارەی ئەو کەشتییە گەشتیاریانەی کە گەیشتوونەتە بەندەرەکانی وڵات لە ماوەی مانگی کانوونی دووەم تا تەمموز بە ڕێژەی ٪ ٣١.٤ زیادی کردووە و ژمارەکەش بۆ ٥٧٤ کەشتی بەرزبووەتەوە.

لە کاتێکدا ژمارەی ئەو سەرنشینانەی کە لە ڕێگەی ئەو کەشتیانەوە هاتوون لە هەمان ماوەی ساڵدا بە ڕێژەی ٪ ٨٣.٦ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٦٩١ هەزار و ٩٥٨ سەرنشین.

بەندەری قوش ئاداسی لە ویلایەتی ئایدن لە ڕۆژئاوای تورکیا لە پێشەنگی ئەو بەندەرانەدا هات کە لە ماوەی حەوت مانگدا کەشتی گەشتیاری وەرگرتووە و ٢٦٤ کەشتی و ٣٧٣ هەزار سەرنشینی هەبووە.

قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەستیپێکرد
پێشت قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەستیپێکرد
60 دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی سوێند دەخۆن
دواتر 60 دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی سوێند دەخۆن
ەیوەندیدار