لە پێنجوێن هاووڵاتیەك دەستگیر کرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی فرۆشتنی خەڵوز بە نایاسایی هاووڵاتییەک لە پێنجوێن دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، پاش ئەوەی زانیاریان پێگەیشت کە هاووڵاتیەك بە شێوەیەکی نایاسایی خەڵوز دێنێتە ناو قەزای پێنجوێن و دەیفرۆشێت، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن توانیان هاووڵاتیەکە دەستگیر بکەن و هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و پانزە فەردە خەڵوز .

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

 

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێشت پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
ئاگر دارستانەکانی قەزای شارباژێڕی سووتاند
دواتر ئاگر دارستانەکانی قەزای شارباژێڕی سووتاند
ەیوەندیدار