بەگومانی هەبوونی بۆمب بورجی ئیڤڵ داخرا



دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ بورجی ئیظل بەڕووی سەردانیکەراندا داخرا، لەبەر هەبوونی گومانی بۆمب لەنێو بورجەکەدا سەرجەم سەردانیکەران لەناوچەکە دوورخرانەوە.

ئەو هۆشدارییە ئەمنییە بووە هۆی چۆڵکردنی 3 نهۆمی تاوەرەکە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کە دیارترین شوێنی گەشتیاری فەرەنسایە و ساڵی ڕابردوو 6.2 ملیۆن سەردانیکەری بۆ خۆی ڕاکێشا.

دەستەی بەڕێوەبەرنی بورجەکەش ڕایانگەیاند، پسپۆڕانی پوچەڵکردنەوەی بۆمب و پۆلیس لەناوچەکەدا دەگەڕێن بۆ هەبوونی بۆمب و لەنێوانیشیاندا چێشتخانەی تایبەتی نێو بەرجەکەش چۆڵکراوە.

وتەبێژێکیش دەڵێت: “ئەمە ڕێکارێکی ستانداردە لەم جۆرە دۆخەدا، بەڵام دەگمەنە”.

سەردانکەران لە ٣ نهۆمەوە و لە چەقی سەرەکی بنی تاوەرەکەوە چۆڵکران.

مێژووی دروستکردنی تاوەری ئیڤڵ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٧ و لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٨٩ کارەکانی بیناسازی کۆتایی هات و لە هەمان ساڵدا دوو ملیۆن سەردانیکەری هەبوو.

گەرما لە هەرێم گەیشتە ترۆپك و حكومەت پشوو ڕاناگەیەنێت
پێشت گەرما لە هەرێم گەیشتە ترۆپك و حكومەت پشوو ڕاناگەیەنێت
بەلەمێکی کۆچبەر ژێر ئاو کەوت و قوربانی هەیە
دواتر بەلەمێکی کۆچبەر ژێر ئاو کەوت و قوربانی هەیە
ەیوەندیدار