23 سەربازی سوریا بەدەستی داعش کوژران



لە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعش لە دێرەزوور، زیاتر لە ٣٠ سەربازی سوری کوژران و برینداربوون.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تیرۆریستانی داعش پەلامارێکیان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە بادیە مەیادین لە ریفی دێرەزووری خۆرھەڵات ئەنجامداوە، بەھۆیەوە ٢٣ سەرباز کوژراون و زیاتر لە ١٠ سەربازی دیکە برینداربوون.

پێشتر ئاژانسی ھەواڵی “سانا” بڵاویکردبووەوە، پەیامنێری کەناڵێک و دوو سەربازی سوپا، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەرێگەی ریف دەرعا کوژراون.

تیرۆرستانی داعش ناسەقامگیری ئەو ناوچانە لە سوریا بەکاردەهێنن و هێرشەکانیان لەم دواییانەدا زیادیکردوە، و هێزە چەکدارەکانی ناوچەکەش لەسوپا و گروپە چەکدارەکان، هۆشداری لە جموجۆڵەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە دەدەن.

 

ئاگرە بەهێزەکەی ویلایەتی ھاوای لە ئەمریکا قوربانی زیاتری لێ کەوتەوە
پێشت ئاگرە بەهێزەکەی ویلایەتی ھاوای لە ئەمریکا قوربانی زیاتری لێ کەوتەوە
تۆمەتباری ڕووداوەکەی پیرەمەگروون دەستگیرکرا
دواتر تۆمەتباری ڕووداوەکەی پیرەمەگروون دەستگیرکرا
ەیوەندیدار