سزای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن چییە؟



پارێزەرێک باس لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەکات و دەڵێت:” ئەگەر ئامێرەكانی پەیوەندیكردن خراپ بەكارهێنرا وەك هەڕەشەكردن، بوختانكردن، دركانی نهێنی خێزانی ئەوا تاوانبار شەش مانگ تا پێنج ساڵ سزا دەدرێت واتە بەند دەكرێت ماوەی سزاكەی پەیوەندی هەیە بە جۆری تاوانەكەی.

زانا كازم، پارێزەر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ خەڵکدا دەڵێت:” لە هەرێمی كوردستان یاسایەكمان هەیە بەناوی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ژمارە 6ی ساڵی 2008 ئەم یاسایە لە 8 مادە پێكهاتووە مادەی 2 كە 11 كردار لەخۆ دەگرێت پەیوەندی هەیە بە دروستبوونی تاوان.

ئەگەر هاتوو ئامێرەكانی پەیوەندیكردن خراپ بەكارهێنرا وەك هەڕەشەكردن، بوختان كردن، دركانی نهێنی خێزانی ئەوا تاوانبار شەش مانگ تا پێنج ساڵ سزا دەدرێت واتە بەند دەكرێت ماوەی سزاكەی پەیوەندی هەیە بە جۆری تاوانەكەی، هەروەها سزای ماددیش دەدرێت بە چەشنێك نابێت لە پێنج ملیۆن زیاتر بێت.

سەبارەت بە وشیاری تاكەكان لە بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن رایگەیاند، گرنگە تاکەکان زانیاری یاسایییان هەبێت لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و وشیار بین، بەتایبەت كاتێك تووشی هەڕەشە دەبینەوە نابێت بێدەنگ بن پێویستە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.

لە رۆژی هەینیشدا دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بەردەوامە
پێشت لە رۆژی هەینیشدا دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری بەردەوامە
لە پیرەمەگروون  سێ هاووڵاتی خێزانێک کوژران
دواتر لە پیرەمەگروون سێ هاووڵاتی خێزانێک کوژران
پەیوەندیدار