![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
ئێوارەی ئەمڕۆ لەناحیەی پیرەمەگرونی شاری سلێمانی سێ ئەندامی خێزانێک کوژران و یەکیکی دیکەش بریندار دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو سێ کەسەی کوژراون ئەندامی یەك خێزانن و رووداوەکەش بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
تەرمی کوژراوەکان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و بریندارەکەش لە لایەن تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.