بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێک لە دوکان کرایە ئامانج



فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر رێگەی دوکان – خەلەکان ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە بەگوێرەی زانیاریەکان دو کەسی تێدابوە و برینداربون.

بەگوێرەی زانیاریەکانی (خەڵک)، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگەی دوکان – خەلەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج کە دو کەسی تێدابوە، سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامی دوکانیش دەڵێت، هەردو کەسەکە برینداربون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە تەندروستی دوکان، ئەو دو کەسەی کە برینداربون یەکێکیان خەڵکی سوریا و ئەوی دیکەیان خەڵکی هەڵەبجەیە و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

 

خوێندنگەیەک ئۆتۆمبێلێکی بەدیاری بەخشییە خوێندکارێکی خۆی
پێشت خوێندنگەیەک ئۆتۆمبێلێکی بەدیاری بەخشییە خوێندکارێکی خۆی
قوباد تاڵەبانی”نابێت پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە پەک بخرێت”
دواتر قوباد تاڵەبانی”نابێت پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە پەک بخرێت”
ەیوەندیدار