خوێندنگەیەک ئۆتۆمبێلێکی بەدیاری بەخشییە خوێندکارێکی خۆی



لە مەراسیمێکدا کۆلێژەکانی یونایتد ساینس خەڵاتی ٢٢ خوێندکاری یەکەمی پۆلی ١٢ی کۆلێژەکەی دەکات، ئۆتۆمبێلێکیش دەکاتە خەڵات بۆ ئەو خوێندکارەی پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.

ئەمڕۆ کۆلێژەکانی یونایتد ساینس ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12 لە کۆلێژەکەدا خوێندویانە خەڵاتکرد، کە لە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بوون.

خوێندکارەکانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بوون، ژمارەیان ٢٢ خوێندکارە، خوێندکارێک پلەی یەکەم، دوو خوێندکاری پلەی دووەم، هەروەها خوێندکارێک بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە هەروەها ٦٨ خوێندکار لە کۆلێژەکان توانیویانە نمرەی سەرو ٩٥ بەدەستبهێنن.

لە مەراسیمەکەدا مامۆستایانی پۆلی ١٢ی کۆلێژەکە لەپای ماندووبوونیان لەگەڵ خوێندکارەکان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

جگە لە بەخشینی خەڵات و بڕوانامە بەو ٢٢ خوێندکارە، لەلایەن کۆلێژەکەوە ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتری کرایە خەڵات بۆ خوێندکار شاد شوان، کە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پۆلی ١٢ بەدەستهێناوە.“>

لەبەغدا لەماڵی مام جەلال پارتی و یەکێتی لەکۆبوونەوەدان
پێشت لەبەغدا لەماڵی مام جەلال پارتی و یەکێتی لەکۆبوونەوەدان
بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێک لە دوکان کرایە ئامانج
دواتر بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێک لە دوکان کرایە ئامانج
پەیوەندیدار