هەمواری یاسای باڵاپۆشی ڕۆژهەڵاتی و ئێرانییەكانی ڕازی نەكرد



 

شەوی ڕابردوو جارێكی دیكە خۆپیشاندانی خوێناوی لە چەند شارێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكردەوە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەكان، شەوی ڕابردوو جارێكی دیكە دوای ماوەیەك لەهێوربوونەوەی ڕەوشی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی هەڵكشانی توندوتیژییەكان لە شارەكانی بۆكان و مەهاباد و جوانڕۆ و بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكان، جارێكی دیكە توندوتیژییەكان دەستیانپێكردەوە.

شەوی ڕابردوو لە شارەكانی سنە، كرماشان، سەقز و چەند ناوچەیەكی دیكە خۆپیشاندانی چڕ بەڕێوەچوون، لەنێوان ناڕازیان و هێزە ئەمنییەكاندا پێكدادانی قوورس ڕوویداوە.

دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان دوای مانگرتنێكی سەرتاسەری لە شارەكانی ورمێ، مەهاباد، بۆكان، بانە، سەقز، مەریوان، سنە، كرماشان، دێوڵان، گێلان، جوانڕۆ و چەند شار و شارۆچكەی دیكە هات لە بەرەبەیانی دوێنێ تا ئێوارە.

هاوكاتی دەستپێكردنەوەی ناڕەزایەتییەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە شارە گەورەكانی دیكەی ئێرانیش لەوانە تاران و مەشهەد و ئەسفەهان و چەند شار و شارۆچكەی دیكە گرژییەكان بە چڕی دەستیانپێكردەوە.

دەستپێكردنەوەی ئەم شەپۆلەی ناڕەزایەتییەكان دوای بڕیاری دەوڵەتی ئێرانە بۆ هەمواری یاسای باڵاپۆشی و هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئاداب، بەڵام ناڕازیان متمانەیان بە دەوڵەت نییە، دەڵێن ئەوە بۆ دامركاندنەوەی ناڕەزاییەكانە بەتەنها، هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئاداب و هەمواری یاسای باڵاپۆشیش بە تەنها داواكاری ناڕازیان نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی ئەو هەنگاوەی ئێرانەوە ڕایگەیاند، هەمواری یاسای باڵاپۆشی بە تەنها داواكاری خۆپیشاندەران نییە، داواكاری ئەوان تەنها لەئەوەدا كورتنابێتەوە، ئێرانییەكان خوازیاری ژیانێكی ئازاد و سەربەستن.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەك نییە ئێران مامەڵەیەكی دروست و باش لەگەڵ ژنان و كچانی ئێراندا بكات، یان توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران ڕابگرێت.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، پشتیوانی خۆپیشاندەرانی ئێران دەكەین، بەتایبەتە ژنە ئازاكان كە داوای مافی خۆیان دەكەن.

 

مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت
پێشت مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت
بەڕازیل گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی مۆندیال
دواتر بەڕازیل گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی مۆندیال
ەیوەندیدار