هەفتەی داهاتوو شەقامی ١٠٠ مەتری قیرتاو دەکرێت



سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەهەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی.

لەیلا عەلی ، لەلێدوانێکدا بۆ ( خەڵک ) ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە قیرتاوکردنی شەقامی سەد مەتری شاری سلێمانی و ئەمەش قۆناغێکی گرنگی ئەو پرۆژەیەیە، هەروەها دروستکردنی پردێکی نوێ لە هەواری شار دەستپێدەکات.

شەقامی ١٠٠ مەتری ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە کاری تێدادەکرێت ، بەهۆی هەندێک ئاستەنگی و گرفتەوە وادەی تەواوکردنی شەقامەکە دواکەوتووە و لەئێستادا سەرقاڵی کارکردنی بەردەوامن لەو شەقامە.

 

بانکێک پێشینەیەکی ٢٥ ملیۆنی دەداتە هاووڵاتیان
پێشت بانکێک پێشینەیەکی ٢٥ ملیۆنی دەداتە هاووڵاتیان
دامەزراندی یەکەم تۆڕی IP ی زیرەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسیاسێڵ و هواوی،کۆدەکاتەوە
دواتر دامەزراندی یەکەم تۆڕی IP ی زیرەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسیاسێڵ و هواوی،کۆدەکاتەوە
ەیوەندیدار