بانکێک پێشینەیەکی ٢٥ ملیۆنی دەداتە هاووڵاتیان



ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ڕەشید ڕایگەیاند، سەقفی پێدانی قەرز بە پڕۆژە بچووکەکان بۆ (25) ملیۆن دیناری عێراقی بەرزکردەوە.

 

بانکەکە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت و بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ئەل ڕەشید، و بۆ پاڵپشتیکردنی بەشی گەنجان، بڕیاردرا سەقفی قەرزی پڕۆژە بچووکەکان بۆ بەرزبکرێتەوە”بۆ (25) ملیۆن دیناری عێراقی تەنها، بە ڕێژەی سوودی (5%)، و بۆ هەموو بڕە پارەکان”.

 

داواش لەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن، سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق.

جێی ئاماژەیە بانکە حکومییەکانی عێراق پێدانی سولفەی بچووک و گەورەی بەهاوڵاتیان کردۆتەوە، بەڵام هاوڵاتیانی هەرێم تائێستا نەیانتوانیوە سوودمەندی ئەو پێشینانەبن، هاوکات لەم ساڵدا هەوڵی زۆر دراوە بۆئەوەی ئەو بانکانە لە پارێزگاکانی هەرێم، لقی بانکەکانیان بکەنەوە تاوەکی هاوڵاتیانی هەرێمیش بتوانن سوودمەندبن لەو پێشینانە.

دواین زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران
پێشت دواین زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران
هەفتەی داهاتوو شەقامی ١٠٠ مەتری قیرتاو دەکرێت
دواتر هەفتەی داهاتوو شەقامی ١٠٠ مەتری قیرتاو دەکرێت
ەیوەندیدار