بەم نزیکانە iphone 15 دەخرێتە بازاڕەوە



ڕۆژنامەی بەریتانی “دەیلی مەیڵ” ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای “ئەپڵ” لە 12یان 13 ئەیلول لە چالاکی ساڵانەی کۆمپانیاکەی لە بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کوپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا Iphone 15  ڕابگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت مۆبایلە نوێیەکە تا 22 ئەیلول لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت.

پێشبینی دەکرێت “ئەپڵ” لە چالاکییە چاوەڕوانکراوەکەدا زنجیرەیەک مۆبایل نمایش بکات، کە بریتین لە:

ئایفۆن 15

ئایفۆن 15 پڵەس

ئایفۆن 15 پرۆ

ئایفۆن 15 پرۆ ماکس

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆمپانیای “ئەپڵ” بڕیاری داوە ناوی مۆبایلی “ئایفۆن 15 پرۆ ماکس” بگۆڕێت بۆ “ئایفۆن ئەلترا”.

عێراق زۆرترین ڕێژەی برنج هاوردە دەکات
پێشت عێراق زۆرترین ڕێژەی برنج هاوردە دەکات
پلەكانی گەرما بۆ سەرو ٥٠ پلە بەرزدەبنەوە
دواتر پلەكانی گەرما بۆ سەرو ٥٠ پلە بەرزدەبنەوە
ەیوەندیدار