پلەكانی گەرما بۆ سەرو ٥٠ پلە بەرزدەبنەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ كەشی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش ڕوو لەبەرزبونەوەی زیاتر دەكەن،  بەجۆرێك لە گەرمیان بۆ سەروی ٥٠ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، ئەمڕۆ سێشەممە  ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و لەنێوان ١٠ – ١٥ كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت و بەراورد بە تۆمرکراوەکانی پێشوو پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی  چوارشەممە بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.

کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەشێوەی خوارەوە خستووەتەڕوو

هەولێر: ٤٦  پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤٤ پلەی سیلیزی
دهۆك: ٤٦ پلەی سیلیزی
كەركوك: ٤٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ٤٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٥٠ پلەی سیلیزی

بەم نزیکانە iphone 15 دەخرێتە بازاڕەوە
پێشت بەم نزیکانە iphone 15 دەخرێتە بازاڕەوە
دانیشتووانی گوندێك 47 ساڵە نوێژ دەکەن، بەڵام ڕوویان لە قیبلە نەکردووە
دواتر دانیشتووانی گوندێك 47 ساڵە نوێژ دەکەن، بەڵام ڕوویان لە قیبلە نەکردووە
ەیوەندیدار