عێراق زۆرترین ڕێژەی برنج هاوردە دەکات



عێراق لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە دوو هەزار تۆن برنجی هاوردە کردووە، پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵانی داهاتوو بڕەکەی داببەزێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا، عێراق بە بڕی دوو هەزار و ٢٠٠ تۆن برنجی بۆ مانگی تەمموزی ڕابردوو هاوردەکردووە، ئەمەش لە کاتێکفایە کە ئەم ڕێژەیە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە تێکڕا ٢هەزار و ١٢٤ تۆن بووە.

و ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشبینی دەکرێت هاوردەکردنی برنج لەلایەن عێراقەوە بۆ هەمان ماوەی ساڵی داهاتوو بۆ هەزار و ٩٠٠ تۆن کەمببێتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە “عێراق لە پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبیدایە بە زۆرترین بڕی هاوردەکردنی برنج، دوای ئەویش سعودیە دێت بە هەزار و ٣٠٠ تۆن، دواتر ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە ٩٠٠ تۆن، دواتر میسر بە ٥٠٠ تۆن.

بەهۆکارێکی مەترسیدار دوکانێکی فرۆشتنی گۆشت داخرا
پێشت بەهۆکارێکی مەترسیدار دوکانێکی فرۆشتنی گۆشت داخرا
بەم نزیکانە iphone 15 دەخرێتە بازاڕەوە
دواتر بەم نزیکانە iphone 15 دەخرێتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار